AborîEwropaÎranNûçeRojhilatanavin

Îran û Almanyayê rêketinama niftê îmza kirin

ئێران وئاڵمان ته‌بایی نامه‌ی نه‌وتیان مۆر کرد
Kompanya Neteweyî ya Nifta Îranê û Kompaniya Wintershall a Almanyayê rêketinameke hevkariyê îmza kirin.

Li gor rapora IRNA, li gor rêketinama hevkariyê ku duh ji aliyê birêvebirê Kompanya Neteweyî ya Nifta Îranê Ruknedîn Cewadî û birêvebirê Kompaniya Wintershall a Almanyayê Mario Mehren li Tehranê îmza bû xebatên kompaniya almanî yên li warê lêkolînan li çar meydanên niftê li rojavaya Îranê zêde dibin.
Kompaniya Wintershall a Almanyayê ku li warê derxistina gaz û niftê dixebite ji kompaniyên girêdayî li kompaniya BASF e ku ev kompaniya bi xwe kompaniyeke herî mezin a pêşeyên kîmyayê li cîhanê de ye.
Kompaniyên Almanyayê piştî rabûna boykotên li dij Îranê muzakireyên berfire ji bo beşdariya li pêşeya niftê ya Îranê dan despê kirin.
به‌شگه‌ی نیشتمانیی نه‌وتی ئێران و کۆمپانیای”وینتێر سه‌هل”ی ئاڵمان، ته‌بایی نامه‌ی هاوکاری هاوبه‌شیان ئیمزا کرد.

به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ به‌پێی ئه‌و ته‌بایی نامه‌ی هاوکاری که‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ڕوکنه‌دین جه‌وادی به‌رپرسی به‌شگه‌ی نیشتمانیی نه‌وتی ئێران و ماریۆ مێهرێن به‌رپرسی کۆمپانیای وینتێرسه‌هل له‌تاران مۆر کرا، چالاکی بۆ موتاڵاکردنی کۆمپانیای ئاڵمانی له‌چوار کێڵگه‌ی نه‌وتی له‌ ڕۆژاوای ئێران، په‌ره‌ده‌ستێنێ.

کۆمپانیای وینتێرسه‌هل که‌ له‌بواری هه‌ڵێنجانی نه‌وت وگازدا چالاکه‌، له‌ کۆمپانیاکانی سه‌ر به‌ کۆمپانیای بی ئه‌ی ئێس ئێف واته‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیای پیشه‌سازیی شیمیایی جیهانه‌.

کۆمپانیاکانی ئاڵمان پاش لابرانی بایکۆت وگه‌مارۆکان، دانوستان گه‌لێکی به‌رفراوانیان بۆ ئاماده‌بوون له‌ پیشه‌سازیی نه‌وتی ئێران ئه‌نجام داوه‌.

جگه‌ له‌ هاوبه‌شیی بۆ چالاکیی موتاڵاکردن له‌به‌شی هه‌ڵێنجانی نه‌وت، کۆمپانیا ئاڵمانییه‌کان به‌ته‌مان له‌بواری پیشه‌سازی پێترۆشیمی ئێرانیش هاوبه‌ش بن.

به‌قسه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، بڕیاره‌ کۆمپانیا ئاڵمانییه‌کان بۆ جێ به‌جێ کردنی دوو گه‌ڵاڵه‌ به‌بڕی12ملیارد دۆلار له‌ناوچه‌ی پێترۆشیمی عه‌سه‌لویه‌ له‌باشووری ئێران، سه‌رمایه‌ بخه‌نه‌ گه‌ڕ. (BANGÊ ÎSLÂMİ)

Bir cevap yazın

E-posta hesabınız yayımlanmayacak. Gerekli alanlar * ile işaretlenmişlerdir

Başa dön tuşu